فه‌رزین که‌رباسی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کار‌و باری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئوپوزسیونی کورد وه‌کو ئوپوزسیونه‌کانی تری ئێران له بارێکی چاوه‌ڕوانیدایه به‌رامبه‌ر به ڕوداوه‌کانی ئێران وه جۆرێک له ناو خۆیاندا گیر‌و گرفتی خۆیان هه‌یانه ، گرفته‌کانی ده‌رونی ڕێکخراوه‌یی، دورن له کۆمه‌ڵگاکه‌یان و ئه‌بزار و سیستمێک نییه که خۆیان له‌یه‌ک نزدیک که‌نه‌وه
عومه‌ر پاچاڵ خه‌باتکاری پارتی ئاشتی و دیموکراسی یان BDP له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له هه‌ر به‌شێکی کوردستان و له هه‌ر کوێ کورد ده‌ژێت ده‌بێ هاوکاری هاوڵاتیانی وان بکه‌ن و ئێمه‌ش له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌مریکادا ده‌ستمان به کامپه‌ێنێک کردوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی. پاچاڵ ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌توانی له ماوه‌ی 10 کاتژمێردا 10 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی چیاکانی کوردستان بکات به‌ڵام پاش 36 کاتژمێر نه‌گه‌یشتوه‌ته وان
نه‌زمی گور نوێنه‌ری شاری وان له په‌ڕله‌مانی تورکیا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتا که‌سانێکی زۆر له ژێر ماڵ و ساختمانه ڕوخاوه‌کاندا ماون و ئێستاش له به‌رده‌م ئه‌و سه‌رما و بارانه‌دا به بێ پهتو ده‌وار ماونه‌ته‌وه و هێشتا ده‌ستی یارمه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌ت به وان نه‌گه‌ێشتوه. ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی تورکیا ده‌ڵێت له ده‌می ئه‌رز ههژینهکهی ئه‌زمیردا ڕۆژانه 500-1000 سه‌رباز شه‌و و رۆژ کاریان ده‌کرد به‌ڵام لیره هیچیان نه‌کردون.
هێڕش و کرداره‌کانی له‌شکه‌ری تورکیا، ئایا له ڕاستیدا به هۆی هێڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان بو وه یاخود تورکیا کارنامه‌یه‌کی تری به ده‌سته‌وه‌یه؟ کانی غوڵام سه‌رۆکی ناوه‌ندی ئه‌مریکایی – کوردی له واشنتن له ههڤثهێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من له‌و بڕوایه‌دام حکومه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێ پارتی کرێکارانی کوردستان له ناو ببات و ئارمانجیان ئه‌وه نییه نێوان کورد و تورکیا باش بکه‌ن. پێش ئه‌مه سه‌رۆکی تورکی عه‌بدوڵا گوڵ چوه جۆله‌مێرگ و له‌شه‌کری تورکی ئاگادار کرده‌وه و خۆیان ئاماده کردبون و ئه‌مه‌ش 27 مین جاره ده‌چنه کوردستانی عێراق.
ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له ههڤثهێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به ڕاستی ئه‌و کێشه‌یه ئاسان نییه به تاێبه‌تی بۆ ناوچه‌یه‌کی جوگرافی وه‌ک هه‌رێمی کوردستان ، وه‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌وێیه، سه‌ره‌تا ده‌بێ پشت به‌وه ببه‌ستین که پێویسته په‌ێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆێدا پته‌و بێ بۆ ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ هه‌ر کاتێک روبه‌روی هه‌ر مه‌ترسیه‌ک بوه‌وه به پشتێوانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بتوانی باز به‌سه‌ر ئه‌و مهترسانهدا بدات. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی8:05 خوله‌که.
ڕۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌وه‌ی به دی کراوه ته‌نها هێڕشی ئاسمانیه و هێزه‌کانی تورکیا هه‌رێمی کوردستانیان نه‌به‌زاندوه و دوێنی فه‌رمانداری تورک نه‌جده‌ت ئۆزال هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیای به درۆ خسته‌وه.
دکتۆر خامۆش عومه‌ر عه‌بدوڵلا مامۆستای یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕانه‌وه‌ستاوه به‌ڵکۆ ئه‌و هێزانه‌ش که به شێوه‌یه‌کی سیاسیانه کار ده‌که‌ن که ئێستاکه نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌کات له کوردستانی باکور گرتوه‌ته‌وه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی7:35 خوله‌که.
مین‌و هومه‌ێلی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و په‌نابه‌ری وه هه‌ر وه‌ها زیندانی پێش‌و له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دوور نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له‌و ڕژیمه له‌سه‌ر خۆی نییه، ئێستاکه به ده‌می پیان ووتراوه که له سێداره ده‌درێن ، به‌ڵام به نوسین هێشتا که‌س هیچ شتی نه‌بینیوه که له سه‌ره‌وه واته دیوانی عالی پشت ڕاست کرابێت، نه پارێزه‌ره‌که‌یان وه یاخود خانه‌واده‌که‌یان
په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل نمونه‌یه‌ک له هاوپه‌ێمانی ستراتیژی بوه له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا گرژی تێدا که‌وتوه و به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت. سه‌ره ڕای هه‌وڵدانه‌کان ئه‌مریکا بۆ سازدانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی له نێوان دوو هاوپه‌ێمانی ستراتیژی به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوه
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تا ئێستا گفت و گۆ نه‌کراوه ته‌نها ئه‌وه‌یه شاندێک ڕوێشتوه ئه‌م که‌س و ئه‌و که‌سی بینیوه و به گشتی قسه کراوه و ئه‌وانیش قسه‌ی باشیان کردوه و وتویانه ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستورین له‌گه‌ڵ تهوافقین له‌گه‌ڵ ڕێکهوتنداین و با بکه‌وینه گفت وگۆ
هێمن مه‌نسور ئه‌ندامی کارگێڕی لقی گه‌رمیانی یه‌کێتی نیشتمانی کورددستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه پارت و ڕێکخراوه عێراقیه‌کان و ڕێبه‌رانیان هێشتا مێشکیان نه‌گۆڕاوه و به هه‌مان بیر و بۆچونی شۆفینی جاران بیر ده‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر بهاتبایا به‌ندی 140 جێ به جێ بکرابایا و په‌له‌ی لێبکرابایا گرفته‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بون.
سه‌میر موحه‌مه‌د نور سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له 25/5/2011 بریارێکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای(فه‌رمانداری) خانه‌قین که له گشت پێکهاته‌کانی خانه‌قین دا پێکهاتوه بریارێکمان دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پهێوهستین به به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراقی و هێشتا ئه‌و به‌نده جێ به جی نه‌کراوه ئه‌بێ شان به‌شانی ئاڵای عێراق ئاڵای کوردستانیش هه‌ڵواسرێ له‌سه‌ر گشت دام و ده‌زگاکانی ئیداره‌ی خانه‌قیندا
به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له وهڵامداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موماندا وتی به‌ندی 140 له لای ئێمه نه‌ماوه و ماده‌یه‌کی ده‌ستوریه و به ئه‌وان ته‌نها چاره‌سه‌ر ناکرێ و ووت ئه‌وه هه‌رچیه‌ک هه‌بێ براوه‌ته لای جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌وا قسه بکه‌ن بۆ جێ به جێ کردنی.
باسل یحیا چالاکوانی سڤیل و ئه‌ندانی کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌نده گشتیه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌مرۆ له گۆڕه‌پانی کرندی سه‌رجه‌م چالاکوانانی سڤیل و هاوڵاتیان به خۆشحاڵیه‌وه ڕویان کرده فلکه‌ی کرندی و دوو ئاڵای 25- 30 متریمان دروستکرد و زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که چونه ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌و به‌رزیان کرده‌وه وه به خۆشحالیهو به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه به ناو بازاری خانه‌قیندا گه‌ڕان.
فه‌رمانداری خانه‌قین ده‌ڵێت ئێمه هه‌میشه قایل نهبوێنه به‌و فه‌رمانانه‌ی که دژ به ئیراده‌ی میلله‌ته‌که‌مان و ئایندهی شاری خانه‌قین بێت. مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌شڵێت هیچ له به‌نده‌کانی 140 پیاده نه‌کراون و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوه‌که‌ش وه‌کو مۆرفین ده‌ێبینم که کاتی پێ ده‌کوژن و کات کوشتنیش له به‌رژه‌وه‌ندیماندا نییه. فه‌رماندارانی خانه‌قین له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئیمه هیچ بریارێک، نه‌ک ئه‌م بریاره ، هه‌ر بریارێکی تریش له‌مه توندتر ده‌ر بچێ و له قازانجی شاره‌که‌مان نه‌بێ ، له دژی ئیراده‌ی میلله‌تمان بێ ئاماده نیین به هیچ شێوه‌یه‌ک جێ به جێ بکه‌ێن و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی له ئه‌ستۆ ده‌گرین.
ره‌حیم ره‌شیدی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردودا 14 که‌س گوایه به تاوانی که‌ره‌سته‌کانی به‌نگ و سڕکردنه‌وه له ئێران‌دا له سێداره دراوون
کاک شه‌ریف ده‌ڵێت هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خوازیاری دابینکرنی مافه سه‌ره‌تایی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیه‌تی، مافی خۆیه‌تی بۆ گه‌یاندن و چه‌سپاندنی ئه‌و ماف و داخوازیانه خه‌بات و تێکۆشان بکات.
سامان ره‌سوڵپور چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا هه‌میشه یه‌کێک له هه‌ره ڕه‌خنه سه‌ره‌کیه‌کانی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ئه‌وه بوه یه‌کێتی ئه‌وروپا گرنگی به پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا نه‌داوه، به‌ڵکۆ زۆرتر تێشکی خستوه‌ته سه‌ر کێشه ناوکیه‌که، هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردودا جۆره گۆڕانێکی به‌سه‌ردا هاتوه.
عەبدولا دیمیرباش لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت حکومەتی تورکیا ڕێگای پێ نادات بێتە دەرەوە لەبەر ئەوەی ترسیان هەیە نەگەرێتەوە بە هۆێ پەێوەندی بە کۆما جفاکن کوردستان کە بە هۆیەوە ١١ ساڵ زیندانی کێشاوە؟
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ئیستۆکهۆڵم لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت ڕه‌نگ بێت وا بێ ، به‌ڵام من به پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌سانی تر که ده‌ڵێن تورکیا ده‌یه‌وێت سیاسه‌تێکی نۆێ عوسمانی به‌رێوه ببات که ئایدیولۆژیهتێکی په‌تیه، من وای نابینم، من پێم وایه دوو فاکته‌ر بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ورو تورکیا له ناوچه‌که‌دا لافی ئه‌وه لێ بدات که ته‌نانه‌ت ڕێبه‌رایه‌تی بکات
زیاتر نیشـان بده