پاش فه‌ره‌تر له 30 ساڵ ئوپوزسیونی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چ بارێکدایه‌و وه به چ ئاقارێکد ده‌ڕوات . پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان ساڵه‌هایه له یه‌ک ترازاون و به ده‌گمه‌ن هاوکاری و پێکه‌وه کار کردن له نێوانیاندا به دی ده‌کرێت. ئایا کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌مو پێکه‌وه له‌سه‌ر مێزێکدا دابنیشن وپێکه‌وه بۆ قوناغی داهاتو به‌رنامه ریزی بکه‌ن، ئایا کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌نگاو بنرێت به‌لای که‌م بۆ دروستکردنی چه‌ترێک که هه‌مو له ژێریدا کۆ ببنه‌وه؟
فه‌رزین که‌رباسی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کار‌و باری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئوپوزسیونی کورد وه‌کو ئوپوزسیونه‌کانی تری ئێران له بارێکی چاوه‌ڕوانیدایه به‌رامبه‌ر به ڕوداوه‌کانی ئێران وه جۆرێک له ناو خۆیاندا گیر‌و گرفتی خۆیان هه‌یانه ، گرفته‌کانی ده‌رونی ڕێکخراوه‌یی، دورن له کۆمه‌ڵگاکه‌یان و ئه‌بزار و سیستمێک نییه که خۆیان له‌یه‌ک نزدیک که‌نه‌وه، که ئه‌مه به‌شه ڕه‌شه‌که‌یه وه به‌شه پۆزه‌تیڤه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هێشتا هه‌ر ده‌نگی مه‌ردوم ماوه ، باوه‌ڕیه‌ک که مه‌ردوم به‌وان هه‌یانه تاڕاده‌یه‌ک هه‌ر ماوه و ئه‌تونن ڕابه‌رایه‌تیه‌کی مه‌ردوم بکه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاوه‌ستاوه تا چه‌ند پیان ده‌کرێت خۆیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌لگای ئێران‌دا بگونجینن. فه‌رزین که‌رباسی ده‌شڵێت ڕێبه‌رانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێت ده‌ست له خود په‌ره‌ستی و خود خواهی خۆیان هه‌ڵگرن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی20:41 خوله‌که.