ئه‌مرۆ EU سزاکانی دژ به ئێران فراوانتر کردوه‌ته‌وه گوایه به هۆی پێشیلیه به‌رده‌وامه‌کان له مافه‌کانی مرۆڤ. ئایا هۆی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه چیه له هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا که له پێشدا هه‌میشه باس هه‌ر باسی کێشه‌ی ناو‌کی بوه؟
سامان ره‌سوڵپور چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا هه‌میشه یه‌کێک له هه‌ره ڕه‌خنه سه‌ره‌کیه‌کانی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ئه‌وه بوه یه‌کێتی ئه‌وروپا گرنگی به پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا نه‌داوه، به‌ڵکۆ زۆرتر تێشکی خستوه‌ته سه‌ر کێشه ناوکیه‌که، هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردودا جۆره گۆڕانێکی به‌سه‌ردا هاتوه.
ره‌سوڵپور ده‌شڵێت هه‌ر چه‌ند ئه‌و سزایانه هه‌نگاوی باشن به‌ڵام ناتوانن ڕێگا له پێشیلیه‌کانی ئێران بگریت و باری ئێرانیه‌کان باشتر بکاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی8:21 خوله‌که