ده‌نگ و باسی ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی دوو چالاکوانی کورد زانیار و لوقمان مورادی له میدیاکاندا بڵاوبوه‌ته‌وه. ئایا شیانی هه‌یه ئه‌مانه‌ش وه‌کو زیندانیه‌کانی تر بێ ده‌نگانه له سێداره بدرێن؟.
مین‌و هومه‌ێلی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و په‌نابه‌ری وه هه‌ر وه‌ها زیندانی پێش‌و له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دوور نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له‌و ڕژیمه له‌سه‌ر خۆی نییه، ئێستاکه به ده‌می پیان ووتراوه که له سێداره ده‌درێن ، به‌ڵام به نوسین هێشتا که‌س هیچ شتی نه‌بینیوه که له سه‌ره‌وه واته دیوانی عالی پشت ڕاست کرابێت، نه پارێزه‌ره‌که‌یان وه یاخود خانه‌واده‌که‌یان