له کاتێکدا جیهان خه‌ریکی ڕاپه‌ڕینه‌کانی سوریا و لیبیادایه، ئێران له‌ولاوه خه‌ریکی کاری خۆیه‌تی و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵواسینی هاوڵاتیان و ده‌نگ و باسی ئه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه 4 - 5 هاوڵاتی کورد به تاوانی قاچاغیکردن له‌شاری ورمێ له سێداره دراون. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و تاوانانه‌ش ڕاست بن، ئایا له‌م سه‌رده‌مه ئێتر باوی ئه‌وه ماوه مرۆڤ له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره تاوانانه له سێداره بدرێن ؟
ره‌حیم ره‌شیدی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردودا 14 که‌س گوایه به تاوانی که‌ره‌سته‌کانی به‌نگ و سڕکردنه‌وه له ئێران‌دا له سێداره دراوون، به‌ڵام له باره‌ی ئه‌وه‌ی باوی دیارده‌ی له سێداره‌دان نه‌مابێ ئه‌وه زۆرتر بۆ ئه‌و ڕژیمانهیه که دیموکراتن وه یاخود لایه‌نی که‌م به‌ره‌و دیموکراسی هانگاو ده‌نێن و ئاڵۆگۆرێکی ئه‌رێنی له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگاکه‌دا له قازانجی به‌ره‌و پێشه‌وه چونی مافه‌کانی مرۆڤدا پێک دێت و به‌ره‌و پێش ده‌چێت نه‌ک له وڵاتێک وه‌کو ئێران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی12:38 خوله‌که