هه‌ر جارێک نوێنه‌رانی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن ، له گه‌ڕانه‌وه‌دا باس له پۆزه‌تیڤی وت‌و وێژه‌کان ده‌که‌ن به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجامه‌کان له زۆر ڕوه‌وه به پێچه‌وانه بونه و ئاماژه به لێدوانه‌کانی شار‌ستانی ده‌کرێت له باره‌ی کێشه‌کانی گاز و نه‌وت و هه‌ر وه‌ها هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له خانه‌قین.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تا ئێستا گفت و گۆ نه‌کراوه ته‌نها ئه‌وه‌یه شاندێک ڕوێشتوه ئه‌م که‌س و ئه‌و که‌سی بینیوه و به گشتی قسه کراوه و ئه‌وانیش قسه‌ی باشیان کردوه و وتویانه ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستورین له‌گه‌ڵ ته‌وافقین له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنداین و با بکه‌وینه گفت وگۆ. دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت کۆبونه‌وه نه‌کراوه تا تۆ کاره‌کانیان بخه‌ێته ژێر زه‌ڕه‌بین. له سیاسه‌تتدا که‌ی قسه‌ی زاره‌کی هه‌بوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی10:55خوله‌که