ئه‌و پێشلکاریانه‌ی که ئیمرو له ناوچه دابڕاوه‌کاندا ده‌کرێت مرۆڤ له زه‌مانی سه‌ددام حوسه‌ین دا جاوه‌ڕوانی ده‌کرد، به‌ڵام له حکومه‌تی پاش سه‌ددام حوسه‌ێن گوایه عێراقێکی دیموکرات بۆ ئه‌و هه‌مو دواخستن و پێشلکاریانه . ئێستاکه شاندێکی هه‌رێمی کوردستان به نیازی سه‌ردانی به‌غدایه ، ئایا کاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌مجاره و به‌کجاری ئه‌م کێشانه یه‌کلایی بکرێنه‌وه و کاتێکی کۆتایی بۆ جێ به‌جی کردنیان دا بنرێت؟
هێمن مه‌نسور ئه‌ندامی کارگێڕی لقی گه‌رمیانی یه‌کێتی نیشتمانی کورددستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه پارت و ڕێکخراوه عێراقیه‌کان و ڕێبه‌رانیان هێشتا مێشکیان نه‌گۆڕاوه و به هه‌مان بیر و بۆچونی شۆفینی جاران بیر ده‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر بهاتبایا به‌ندی 140 جێ به جێ بکرابایا و په‌له‌ی لێبکرابایا گرفته‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی7:28 خوله‌که