چه‌ند ڕۆژێکه نه‌ک هه‌ر هاوڵاتیانی خانه‌قین به‌ڵکۆ هاوڵاتیانی شاره‌کانی تری کوردستانیش له‌گه‌ڵ خانه‌قین دا هاو ده‌نگ بوونه بۆ بێزاری ده‌ربڕینیان دژ به بریاری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق مالکی بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له سه‌ر فه‌رمانگه‌کانی شاره‌که‌دا.
سه‌میر موحه‌مه‌د نور سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له 25/5/2011 بریارێکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای(فه‌رمانداری) خانه‌قین که له گشت پێکهاته‌کانی خانه‌قین دا پێکهاتوه بریارێکمان دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه په‌ێوه‌ستین به به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراقی و هێشتا ئه‌و به‌نده جێ به جی نه‌کراوه ئه‌بێ شان به‌شانی ئاڵای عێراق ئاڵای کوردستانیش هه‌ڵواسرێ له‌سه‌ر گشت دام و ده‌زگاکانی ئیداره‌ی خانه‌قیندا. سه‌رۆکی شاره‌وانی ده‌ڵێت فه‌رمانه‌که‌ی مالکی ده‌ڵێت بریاره‌که نه ئاسیی و نه ده‌ستوریه و ده‌بێت جارێکی تر بهێننه خواره‌وه و لێپرسینه‌وه‌ش له‌و که‌سانه‌دا بکرێت. موحه‌مه‌د نور ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و بریاره‌ی سه‌رۆک وه‌زیرمان په‌سه‌ند نه‌کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه یاساییه و ئه‌مرۆش بۆ جارێکی تر هه‌زاران که‌سان ڕژانه ناو خیابانه‌کان بۆ بێزاری ده‌ڕبرینیان به‌رامبه‌ر به‌و کرداره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی9:11 خوله‌که