له‌م باره ناسک و ئاڵۆزه‌ی که کوردستانی باشور تێدا تێده‌په‌رێت، ڕێبه‌رانی کورد چۆن ئه‌توانن هاوسه‌نگیه‌ک دروست بکه‌ن له نێوان هاو خوێنه‌کانیان که پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستانن وه هاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان که تورکیا و ئێرانه. ئایا له‌و جیوپولیتیکه مانۆرکردن وا ئاسانه؟
ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤثه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به ڕاستی ئه‌و کێشه‌یه ئاسان نییه به تاێبه‌تی بۆ ناوچه‌یه‌کی جوگرافی وه‌ک هه‌رێمی کوردستان ، وه‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌وێیه، سه‌ره‌تا ده‌بێ پشت به‌وه ببه‌ستین که پێویسته په‌ێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆێدا پته‌و بێ بۆ ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ هه‌ر کاتێک روبه‌روی هه‌ر مه‌ترسیه‌ک بوه‌وه به پشتێوانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بتوانی باز به‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسانه‌دا بدات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی8:05 خوله‌که.