له سه‌ر ئه‌نجامی زه‌وی له‌رزه‌که‌ی شاری وان له ناوچه کورد نشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، به پێ ئاماره جۆراو جۆره‌کان سه‌دان کوژراون و نزیکه‌ی هه‌زاریش بریندار بونه.
نه‌زمی گور نوێنه‌ری شاری وان له په‌ڕله‌مانی تورکیا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتا که‌سانێکی زۆر له ژێر ماڵ و ساختمانه ڕوخاوه‌کاندا ماون و ئێستاش له به‌رده‌م ئه‌و سه‌رما و بارانه‌دا به بێ په‌تو ده‌وار ماونه‌ته‌وه و هێشتا ده‌ستی یارمه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌ت به وان نه‌گه‌ێشتوه. ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی تورکیا ده‌ڵێت له ده‌می ئه‌رز هه‌ژینه‌که‌ی ئه‌زمیردا ڕۆژانه 500-1000 سه‌رباز شه‌و و رۆژ کاریان ده‌کرد به‌ڵام لیره هیچیان نه‌کردون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 3:38 خوله‌که