دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ر نۆزده خاڵه‌که‌ی کورد داوای کردووه ، مۆر بکرێت و بخرێته کارنامه‌ی حکومه‌تی نوێی عێراقه‌وه ، ئه‌وجا به‌شداری له حکومه‌تی نوێ‌دا ده‌کرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان باسیش له‌وه ده‌کات که ئه‌ندامانی سه‌ر به لایه‌نه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپێردراو باس له‌وه ده‌که‌ن ده‌شێت مالیکی له ده‌می ئاشکرا کردنی کابینه‌که‌یدا ناوی هه‌ندێ وه‌زیر دیار نه‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:49 خوله‌که