سه‌رۆکی کۆریای باشور ، فه‌رمانی داوه تا ته‌واوی حکومه‌تی وڵاته‌که له ئامدهییدا بن بۆ باری نائاسایی، دوابه‌دوای مه‌شق و ڕاهێنانی تۆپخانه‌ی کۆریای باشور که چه‌ند کیلۆمه‌ترێک دوور له سنوری کۆریای باکوره‌وه ده‌کرێت.
هه‌رچۆنێک بێت ، پیۆنگ یانگ ، پاشه‌کشه‌ی کردووه له هه‌ڕه‌شه‌کانی پێشوی، به‌وه‌ی وه‌ڵامێکی کاره‌ساتاوی ئه‌و مانۆڕه‌ی کۆریای باشور ده‌داته‌وه، وه له ڕێی ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی وڵاته‌که‌وه گوتویه‌تی ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی باشور ئه‌وه ناهێنێت کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت.
کۆریای باشور ،دانیشتوانی خۆی گواستۆته‌وه بۆ شوێنه تایبه‌ته‌کانی داڵده‌دان له ژێرزه‌مینه‌کاندا و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی خۆشی باکار هێناوه بۆ ئه‌م مانۆڕه 90 خولهکیهی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که له دوڕگه‌ی یوۆن پیۆنگ ده‌کرێت. وابڕیار بووه له‌م مهشقهیدا کۆریای باشور نزیکه‌ی 1500 گولله تۆپ بته‌قێنێت و په‌یامنێران که له شوێنه‌کانی داڵدهداندان گوتویانه هه‌ستیان به هه‌ژانی زه‌وی کردووه له ده‌می مانۆڕه‌که‌دا.
له مانگی ڕابردوودا ، کۆریای باکور وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به مانۆڕێکی هاوشێوه ، تۆپبارانی دوڕگه‌که‌ی کرد و له ئاکامی ئه‌و بۆردومانه دوو سه‌رباز و دوو که‌سی سیڤیلیش کوژران.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشهمهیدا پیۆنگ یانگ ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که کاردانه‌وه‌ی نابێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێت نیشان و ئامانجی ته‌قاندنی تۆپه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ دووراییه‌کی زیاتره له ناو ده‌ریادا.