هۆگر چه‌تۆ ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شهمس له عێراق ده‌ڵێت ، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێ سیاسیه‌ی بڕیاره له عێراق پێکبهێنرێت ، گرنگی خۆی ده‌بێت له مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا، ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌کانی و ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانی حکومه‌تی عێراقدا به‌یه‌کدا نه‌ده‌ن و ناکۆک نه‌بێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز چه‌تۆ باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێکنه‌یه‌ت ئه‌وا عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م، هاوشێوه‌ی ڕۆژانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی ڕابردوو.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن، که ماوه‌که‌ی 9:05 خوله‌که.