له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا بوو وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کۆتایی هێنانی ئه‌رکی شه‌ڕکردنی له عێراقدا و هه‌روه‌هاش کشانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌وێ ماونه‌ته‌وه تا کۆتایی ساڵی 2011 ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام نزیکه‌ی هه‌شت ساڵ پاش چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ناو عێراق، هێشتاش کێشه‌ی ئاسایشی به‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رنه‌داوه و هیچ ئاماژه‌یه‌کیش نییه بڵێت به‌م زووانه کۆتایی دێت.
ئه‌لیزابێث ئارۆت، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له بیرۆی قاهیره‌وه پێداچونه‌وه‌یه‌کی به بارودۆخی ئاسایشی و سیاسی عێراقدا بۆ کردووین.
ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت دوا واده شتێک نیـیه نه عێراقیه‌کان نه ئه‌مریکیه‌کان تیایدا باش بووبن ... ئه‌وه‌ی که ستایش ده‌کرا وه‌ک کۆتایی کاره سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ژێر ناوی هێزه‌کانی عێراقدا به‌رده‌وامی هه‌بووه ، ته‌نانه‌ت نه‌خشه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کان له شاره‌کانی عێراق له کۆتایی مانگی 6 ی ساڵی 2009 دا ئه‌میش به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌کرا .
له کاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا له مانگی 3 دا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شوێنه سه‌ره‌کیه‌کاندا بوون .
که‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه له‌کۆتایی ساڵی 2011 دا له پاش کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا چی ڕوده‌دات؟
(چارلس دان) تووێژه‌ره‌وه له ئه‌نستیوتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ، زۆر شت ده‌که‌وێته سه‌ر به‌ره‌وپێشچونی په‌یوه‌ندییه به‌رگرییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق و پرسیاری گرنگیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه پاش کۆتایی ساڵی 2011 ئه‌مریکا چه‌ند سه‌رباز له عێراق ده‌هێڵێته‌وه.
چارلس دان ده‌ڵێت ... به فه‌رمی ووتووێژ نه‌بوه وه‌ک به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه ئاسایشیه‌که بۆ دانانی کۆتاییه‌ک له‌سه‌ر بوونی ئه‌مریکا له عێراق ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ مه‌شقپێکردنی سه‌ربازه‌کانی عێراق .
هه‌ندێک له ناو له‌شکری ئه‌مریکادا له‌و باوه‌ڕه‌دان عێراقیه‌کان ئا‌ماده‌ن بۆ گرتنه ده‌ستی ئاسایش له کاتێکدا ئه‌مریکیه‌کان به‌ره‌و کشانه‌وه ده‌چن .
وته‌بێژێکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ، ژه‌نه‌ڕاڵ (جێفری بوکانان) ده‌ڵێت ، هێزه‌کانی عێراق به تایبه‌تی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا باری ئاسایشیان پاراستوه و ده‌شڵێت له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ئه‌م قۆناغه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت ، زیاتر له هه‌شت مانگه ئاسایش دابین ده‌که‌ن ، بنکه‌کانیان تۆکمه کردووه ، هیچ پشێوی و ئاڵۆزییان پێوه دیار نه‌بووه، هه‌رچه‌نده سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان بووبووه حکومه‌تێکی به‌ڕێوه‌بردنی کار و باره‌کان.
(چارلس دان) پێی‌وایه مه‌سه‌له‌که هه‌موی له‌وه‌دا نیه ، به‌تایبه‌تی رۆڵی ڕێکخراوی کوڕانی عێراق، واته ڕێکخراوه‌که‌ی سوننه‌کان که دژی یاخیبوون وه‌ستانه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌مریکا. به‌ڕێز دان ئاماژه به‌وه ده‌کات نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی کوڕانی عێراق، براونه‌ته ناو هێزی ئاسایشی حکومه‌ته‌وه ، ئه‌مه یانی 49 هه‌زارێکی تریان ماونه‌ته‌وه و موچه‌یان نه‌دراوه‌تێ ، کارێکی هه‌میشه‌ییان نه‌دراوه‌تێ ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێت سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاینده‌یی بن بۆ تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا.
هه‌روه‌ها پرسی کوردیش هه‌یه، که له ڕووی نه‌ژادیه‌وه له عه‌ره‌ب جیاوازن. له‌و هه‌مو بێسه‌ر‌و به‌ر‌یه‌ی عێراقدا کورده‌کان له باکوری وڵاته‌که‌دا تاڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌یه .
به‌ڵام ئاماژه‌دانی ئه‌م دواییه به مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌وانه‌یه بۆمبێکی ته‌وقیت کراوبێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌تای خاکی کوردستان جیابوه‌ته‌وه له باشوری عه‌ره‌بی و ململانێ هه‌یه له سه‌ر شاری که‌رکوک که ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت .
(دانێڵ سێروه‌ر) له زانکۆی (جۆنس هۆپکنز) بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق ، وه ده‌شڵێت پێی وایه پێویسته نیگه‌رانی هه‌بێت سه‌باره‌ت به دڵنییایی دان له‌وه‌ی تا کۆتایی ساڵی 2011 که پرۆسه‌یه‌ک هه‌یه وه‌ک ئاماژه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان عه‌ره‌ب و کورد له عێراقدا.
به‌ڵام دڵنیابوون نیه له‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق بتوانێت به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌و پرسه و چه‌ندینی تر ده‌سبه‌جێ چاره‌سه‌ر بکات .
له کاتێکدا زۆرێک پێشنیاری پێکهێنانی حکومه‌تی نمونه‌یی وبنکه فراوان ده‌که‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی ده‌زانرێت ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌بێته مایه‌ی که‌وتنه‌وه‌ی کێشه.
(چارلس دان ) ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تێکی جۆرا و جۆرت هه‌بێت ، یانی هه‌موو لایه‌ک نوێنه‌ریان هه‌بێت ، ئه‌وا پێویست ده‌کات ئه‌و خه‌ڵکانه دابنرێن که ده‌توانن چالاکانه کار بکه‌ن ، یانی ئه‌وانه‌ی ده‌توانن وه‌ک ته‌کنۆکرات کاربکه‌ن، هه‌ربۆیه‌شه له‌و بڕوایه‌دام کاره‌که درێژخایه‌ن ده‌بێت.
له‌کاتێکدا ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان دوور له له‌شکر و به‌شیوه‌یه‌کی دیپلۆماسی په‌یامی خۆی وێناده‌کات ، ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی‌دیکه ده‌بێته‌وه.
لایه‌نگرانی (موقته‌دا سه‌در) که له‌ژێر گاریگه‌ری ئێراندان و موقته‌داش بۆخۆی که‌سایه‌تیه‌کی ئاینی دژ به ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه‌و شییان هه‌یه ڕۆڵیان هه‌بێت له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستا نوری المالکی له لایه‌ن (صه‌دره‌وه) خۆشه‌ویست نیه.
هه‌ندێ شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌دردا هه‌رچه‌نده په‌سه‌ند نیه به‌ڵام کلیلی گواستنه‌وه‌ی دیپلۆماسیه و عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیریه‌کی زیاتر ده‌بات .
له‌مباره‌یه‌وه دانێل سێروه‌ر ده‌ڵێت پێی وایه هه‌ندێک ده‌رفه‌ت هه‌ن وایان لێبکرێت به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان لایه‌نی سه‌دریه‌کان هێزێکی میانڕه‌و بن وه‌ک له‌وه‌ی ئێستا هه‌ن و پێویستیشه به شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه له ئێران داببڕدرێن ، و ئه‌وه‌ش ته‌نها له ڕێی دیالۆگه‌وه ده‌کرێت نه‌ک دووره په‌رێزکردنیان.
دانێل سێروه‌ر، نیگه‌رانیشی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له کاتێکدا ئه‌رکه سه‌ربازیه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه ئه‌مریکاش ده‌ستی کردوه به له بیرکرنی عێراق. سێروه‌ر ده‌ڵێت عێراق وڵاتێکی زۆر گرنگه، گرنگر به هۆی شوێنه‌که‌یه‌وه ، گرنگه به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له مێژووی جیهاندا هه‌یبووه و گرنگه به‌هۆی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌یه‌تی و به‌هۆی ئه‌و دراوسێیانه‌ی هه‌ین. وه ده‌شڵێت له‌بیرچونه‌وه‌ی عێراق هه‌ڵه‌یه‌که ده‌شێت کارێکی وا‌بکات ئه‌مریکا نه‌توانێ له کۆتایی ساڵی 2011 بکشێته‌وه .
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 5:22 خوله‌که.