له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا، بڕیاردرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی سیان له‌و چوار ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه که پێشتر به پێی بڕیارێکی لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق وه‌ده‌رنران ، به تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌که‌ی پێشوی سه‌دام حوسه‌ین و بانگه‌شه‌کردن بۆ ئایدیۆلۆژیای به‌عسێتی له عێراقدا.
وائیل عه‌بدولله‌تیف ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی دکتۆر ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ و زافر ئه‌لعانی و جه‌مال ئه‌لکه‌ربولی ، به‌ره‌نجامێکی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق بووه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ، بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانیش بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌روازه‌ی کێشه‌ی تریش ده‌کاته‌وه ، چونکه به یه‌ک چاو نهڕوانراوهته دۆسێی به‌عسیه کۆنه‌کان.
وائیل عه‌بدولله‌تیف، ئاگاهیش ده‌دات که له‌م گه‌ڕه‌ی په‌رله‌ماندا ژماره‌ی ئه‌و به‌عسیانه‌ی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراون که‌م نین و وه‌ک ده‌شڵێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی دوو هه‌زار و چوارده ژماره‌که زیاتریش ده‌بێت.
له لێداوانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ، به‌ڕێز عه‌بدولله‌تیف ئه‌و دیارده‌یه‌ی باسی لێوه ده‌کات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ فشاری سیاسی و ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده زیاتر بۆیان بچێته سه‌ر ، ئه‌وه‌نده و زیاتریش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌عسیانه بیر ده‌که‌نه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا له زیادی ده‌دات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ وائیل عه‌بدولله‌تیف ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:25 خوله‌که.