پاش زیاتر له نۆ مانگ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی عێراق، حکومه‌تی نوێی ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یه‌ندرا و په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی کرد.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر ، ئه‌ندامی باڵا له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت با زۆر گه‌شبین نه‌بین ، چونکه ده‌نگدانه‌که‌ش له‌سه‌ر حکومه‌ت به مانی ده‌رباز بوون نییه له قه‌یرانی سیاسی.
شابه‌نده‌ر ده‌شڵێت ئه‌م حکومه‌ته که به حکومه‌تی هاوبه‌شی ناودێرکراوه ، چاره‌سه‌ر نییه ، چونکه حکومه‌تی هاوبه‌شی وه‌ک ئه‌وه‌یه ناونیشانێکی باشترت بۆ حکومه‌تی دابه‌شکردن دانابێت.
به‌لای شابه‌نده‌ره‌وه حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی دابمه‌زرایه ، ده‌یتوانی کاره‌کانی خۆی باشتر به‌ڕێوه ببات و حکومه‌تێکی به‌رپرسانه ده‌بوو.
بێجگه له پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسی ستراتیژی ، به‌شێکی تری ڕێکه‌وتنی سیاسی لایه‌نه عێراقیه‌کان گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه بوو، که یاسای ڕیشه‌کێشکردنی به‌عسیه‌کان گرتبونیه‌وه.
دکتۆر ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ ، سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی به بڕیاری لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری ڕێگه‌ی نه‌درایێ ته‌نانه‌ت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێی عێراقدا بکات.
له‌م کابینه نوێیه‌یحکومه‌تی عێراقدا ، دکتۆر موتڵه‌گ ، پۆستی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیریی هه‌یه.
دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ ده‌ڵێت بۆیان ده‌رکه‌وتووه ، عێراق له ساڵانی ڕابردوودا زۆر ماندوو بووه و ئێستا وڵاته‌که‌ی توانای بوونی ئۆپزسیۆنی نییه دژی حکومه‌ت بێت ، چونکه حکومه‌ت ، حکومه‌تێکی به‌هێز نییه.
دکتۆر موتڵه‌گ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌ڵێت مه‌رج نییه هه‌موو شتێک چۆن نوسراوه( وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ) کوت و مت جێبه‌جێ بکرێت و ده‌شلێت ئه‌و ده‌ستوره له قۆناغێکی ڕابردووی وڵاته‌که‌دا نوسراوه ، ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ستور بنوسرێته‌وه ده‌شێت جیاواز بێت له‌وه‌ی پێشتر نوسراوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت وگۆکانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له عیزه‌ت شابه‌نده‌ر وه دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ، گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:32 خوله‌که.