هێمن میرانی ، شاره‌زای کاروباری تورکیا ده‌ڵێت بۆ به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا ، چه‌ک دانانی پارتی کرێکارانی کوردستان گرنگه و ده‌شبێت له به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی تورکیا متمانه و دڵنیایی بدات واته وه‌ک ده‌ڵێت پێویستی به زه‌مینه سازیه‌کی پێشوه‌خت هه‌یه.
به‌ڕێز میرانی ده‌شڵێت ، تا ئێستا له ده‌ستوری تورکیادا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌ناسراوه و له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که جۆریک له دوو جه‌مسه‌ری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی تورکیادا ده‌بێنرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن، که ماوه‌که‌ی 6:45 خوله‌که.