ڕاگه‌یاندنه‌کان زۆرن سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق، هه‌ر لایه‌نه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان ڕاگه‌یاندنه‌کان داده‌ڕێژن.
لیستی ئه‌لعێراقیه ، ده‌نگدان له په‌رله‌ماندا به کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت، ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێ سیاسیه‌ی بڕیاره سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه سه‌رۆکایه‌تی بکات.
هاوکات ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌ڵێن ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپێردراو له پێش واده‌ی یاساییدا کابینه و به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هێرش ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ت، له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی ڕابردووه‌وه، خۆی له خۆیدا گرفته و ئێستاش نه‌ک هه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌کاندا بۆته گرفت، به‌ڵکو کێشه‌یه‌که درێژ ده‌بێته‌وه بۆ چوار ساڵ یان زیاتری وڵاته‌که.
هێرش ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت، وا پێشبینی ده‌کات چوار ساڵی ئاینده‌ی عێراق پڕ بێت له کێشمه کێش و ململانێی سه‌خت و توندی سیاسی ده‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح بن له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هێرش ڕه‌سوڵ، که ماوه‌که‌ی 11:34 خوله‌که.