له به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆماندا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر دڵشاد موسته‌فا، باسمان له هونه‌ری فلیمسازی کرد و بۆ ئه‌مڕۆش باسمان له هونه‌ری شانۆیه.
له به‌رنامه‌ی پێشوی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا ، هونه‌رمه‌ند دڵشاد موسته‌فا باسی له جیاوازیه‌کانی نێوان هونه‌ری شانۆ و هونه‌ری سینه‌ما کرد و ئه‌مه‌ی دووه‌میانی به هونه‌رێکی هێمن تر ناودێرکرد به به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌ری شانۆدا وه ده‌شڵێت ، ئێمه فلیمی کوردیمان هه‌یه ، به‌ڵام سینه‌مایه‌ک که خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌کی کوردانه بێت نیمانه.
له‌م به‌شی دووه‌می گفت و گۆی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندو نوسه‌ر دڵشاد موسته‌فا باس له هه‌وڵه شانۆییه‌کان ده‌کرێت و هه‌روه‌ها دڵشاد موسته‌فا باسیش له‌وه ده‌کات که بینه‌رانی شانۆی کوردی هه‌میشه ئاماده‌ن بچنه ته‌ماشای هونه‌رێک که ڕێز له تواناییه‌کانی بینه‌رانی بگرێت.
دڵشاد خاوه‌نی زیاتر له 22 ده‌قی شانۆییه و ده‌ڵێت بۆیه ده‌ستی کردووه به نوسینی ده‌قی شانۆیی چونکه وای هه‌ست کردووه که که‌م و کوڕییه‌ک هه‌یه له‌و بواره‌دا.
بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆکه تکایه کلیکی ئێره بکه:
http://www.voanews.com/kurdish/news/ferhengwtore_dec11-111722259.html
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی دووه‌م و کۆتایی گفت و گۆی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح بیت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دڵشاد موسته‌فا، که ماوه‌که‌ی 10:25 خوله‌که.