وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داکۆکی له پشتیوانی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مزگه‌وته‌کان هه‌یانبووه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ووشه‌ی جێنده‌ر له به‌رنووسی یاسایه‌کی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
کامیل حاجی عه‌لی ، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت ، ئه‌وه‌ی که ڕویداوه ، په‌یوه‌ندی هه‌یه به جۆری تێگه‌یشتنه‌وه له مانی ووشه‌ی جێنده‌ر ، که وه‌ک ده‌ڵێت ده‌کرێت به چه‌ند مانایه‌ک لێک بدرێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان که به‌شداری له کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌ماندا ناکه‌ن ، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت هه‌موو شتێک به تێگه‌یشتن و به گفت و گۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌شڵێت بڕیاره وه‌زاره‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاندنێک له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڵاوبکاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:12 خوله‌که.