دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که ده‌ڵێن ناکۆکی له نێوان نوێنه‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا هه‌ن له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له سودان ده‌ڵین ڕێژه‌ی به‌شداریکردن له ڕیفراندۆمه‌که‌ی باشوری سوداندا له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌دا له سه‌دا بیست بووه ، که یه‌که‌م ڕۆژی پرۆسه‌که بووه.
وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب له په‌رله‌مانی عێراقدا بووه مایه‌ی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی زۆرێک له ئه‌ندامانی کورد له په‌رله‌ماندا.
هه‌وڵ له لایه‌ن هه‌ندێ ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی له په‌رله‌مانی عێراقدا له ئارادان بۆ ده‌ستکاریکردنی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق و یان ڕێگه‌گرتن له جێبه‌جێکردنی ئه‌م به‌نده ده‌ستوریه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ، یه‌که‌م ڕۆژی ڕیفراندۆمه یه‌ک هه‌فته‌ییه‌که‌ی باشوری سودان بوو، که ئه‌م ده‌نگدانه ئایندهی باشوری سودان دیار ده‌کات، یان ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ سوداندا ده‌مێنێته‌وه یانیش ده‌بێته نوێترین وڵاتی کیشوه‌ری ئافریکا.
به‌ر له ده‌ستپێکردنی ڕیفراندۆمه‌که‌ی باشوری سودان ، هه‌نێک هه‌وڵ هه‌بوون بۆ تێکدانی ڕه‌وشه‌که و تێکدانی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌ی تیادا ده‌کرێت.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری شاعیرێک ده‌که‌ین که به گیانێکی ڕۆمانسیانه‌ی ناسک ناسکه‌وه ، ووشه ته‌ڕوبڕه‌کانی هه‌ڵده‌بژێرێت و ڕێگه‌یه‌کی ئاوریشمین به وێنه شیعریه‌کانی ده‌به‌خشێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت هه‌موو لیسته‌کانی به‌شدار له پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته نوێیه‌ی عێراق ، به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌تیان مۆرکردووه که تیایدا دانراوه بڕگه‌کانی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵدا جێبه‌جێبکرێت.
ڕۆژی شه‌ممه و بۆ یه‌که‌م جار له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ شاری نه‌جه‌ف ، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان ، موقته‌دا ئه‌لسه‌در ووتارێکی بۆ لایه‌نگرانی دا و تیایدا هێرشی کرده سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به هێزی داگیرکه‌ر ناودێری کردن و داوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکای ده‌کرد.
په‌سه‌ندکردنی یاسای خۆپیشاندان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆ ڕێکخستنی کرده‌ی خۆپیشاندان بووه مایه‌ی ناڕه‌زاییه‌کی تاڕاده‌یه‌ک دکرێت بگوترێت گشتی ، و داواکردنیش له سه‌رۆکی هه‌رێم تا ئه‌و به‌رنوسه مۆر نه‌کات و نه‌خرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ده‌یان داوای یاسایی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گۆڤار و ڕۆژنامه تۆمار کراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و داوایانه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه بوون که له هه‌رێمه‌که‌دا به میدیای ئازاد ناودێر ده‌کرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته ئاسایشیه‌کان و دانوستاندنێکی زۆریشی له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بڕیاری له‌سه‌ر کاندیده‌کان نه‌داوه بۆ ئه‌و پۆستانه.
سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتنی سیاسی هه‌یه له نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه عێراق بڕوات به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی.
سه‌رۆکی ئێران چوارده له ڕاوێژکاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له کار لاداوه ، وه‌ک هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ناو ئێرانه‌وه باسیان کردووه ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، بۆ ئاڵوگۆڕکردنه له ناو کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا.
ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نه‌یتوانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ته‌واو بکات و ئه‌و پۆستانه‌ی که که‌سیان بۆ دیار نه‌کراوه ، پڕ بکرێنه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ، ده‌سه‌ڵاتداران له کۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ک زیندانیانی کوردیان گواستۆته‌وه بۆ شوێنی نادیار ، وه‌ک ده‌گوترێت تا ئه‌و سزای مردنه‌ی له‌سه‌ریانه جێبه‌جێ بکرێن.
میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتداران حه‌وت پیاویان له‌سێداره داوه که به قاچاغچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات گوناهبار کرابوون.
له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و کارکردنی له چوار ساڵی داهاتوودا، ژماره‌یه‌ک پرسیاری هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی جێبه‌جێکردنی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق ، که بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ، نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناوی کاندیده‌کانی پۆسته ئاسایشیه‌کانی یه‌کلایی نه‌کردۆته‌وه تا بتوانێت پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی ته‌واو بکات.
نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای له هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌رگری و ناوخۆ کردووه تا ڕێوشوێن و پلانی نوێ بگرنه به‌ر بۆ پاراستنی کریسچیانه‌کانی عێراق.
زیاتر نیشـان بده