کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له سودان ده‌ڵین ڕێژه‌ی به‌شداریکردن له ڕیفراندۆمه‌که‌ی باشوری سوداندا له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌دا له سه‌دا بیست بووه ، که یه‌که‌م ڕۆژی پرۆسه‌که بووه.
دنگدان تا ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌نجامه به‌راییه‌کان له پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له ته‌واو بوونی ڕیفراندۆمه‌که بڵاو بکرێنه‌وه و ئه‌نجامی فه‌رمی و کۆتاییش له‌وانه‌یه له مانگی داهاتوودا ڕابگه‌یه‌نرێت.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له سودان ده‌گوزه‌رێت وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌یه له ناوچه‌که و له کیشوه‌ری ئافریکا و له جیهانیشدا و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌شی هه‌یه.
دکتۆر حه‌مه غه‌ریب له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ده‌شڵێت پێکهێنانی نوێترین وڵات له کیشوه‌ری ئافریکادا به‌بێ گرفت نابێت ، چونکه هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی خۆیان لێی ده‌ڕوانن . دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، ووڵاتی میسر به نمونه دێنێته‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت نیگه‌رانی هه‌یه له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ئاوی ڕووباری نیل هه‌یه و نازانێت ئایا ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه قایل ده‌بێت به‌و ڕێکه‌وتنه‌ی پێشتر له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ئاوی نیل کراوه یان نا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:44 خوله‌که.