په‌سه‌ندکردنی یاسای خۆپیشاندان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆ ڕێکخستنی کرده‌ی خۆپیشاندان بووه مایه‌ی ناڕه‌زاییه‌کی تاڕاده‌یه‌ک دکرێت بگوترێت گشتی ، و داواکردنیش له سه‌رۆکی هه‌رێم تا ئه‌و به‌رنوسه مۆر نه‌کات و نه‌خرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
جارێکی تریش مۆرکردنی ئه‌و به‌رنوسه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه ، بووه مایه‌ی شه‌پۆلێکی تری ناڕه‌زایی ، به شێوه‌یه‌ک که شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمیشی گرته‌وه.
هاوکاتی داکۆکیکردنهکانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا له‌م یاسایه ، هه‌رچه‌نده ده‌نگی جیاوازیشی تیادایه و به پێویستیه‌کی داده‌نێن بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانه‌کان له شاره‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا ، به‌ڵام زۆرێک له ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م یاسایه ده‌سه‌ڵاتی زۆرتری داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێکردن بۆ ڕێگه گرتن له خه‌ڵک له مافێکی هه‌ره بنچینه‌یی که مافی خۆپیشاندانه.
ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان ده‌ڵێن له‌وبڕوایه‌دان مۆرکردنی ئه‌و به‌رنوسه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه و کردنی به یاسا و خستنی بۆ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ، ڕای گشتی و ڕۆڵی ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌تری فه‌رامۆش کردنه‌وه و هه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسی و ڕێکخراوانه‌ی ده‌خوازن به خۆپیشاندان ڕای خۆیان ده‌ربڕن وه‌ک ڕوانینی سیاسیانه‌ی خۆیان ، به‌ره‌و له په‌راوێزنان ده‌بات.
ئایا پاش مۆرکردنی ئه‌م به‌رنوسی خۆپیشاندانه و پاش ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی لێی که‌وتنه‌وه ده‌رفه‌تێک ماوه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ؟؟
کامیان دروسته ؟؟ داکۆکیکردن له یاساکه ، یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ؟؟
ئه‌م یاسایه بۆ مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه تا خۆپیشاندان بکرێت ، یان ته‌نها مۆڵه‌ت بۆ جێگه‌ی کردنی خۆپیشاندانه‌کانه؟ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه
شیروان حه‌یده‌ری ، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
عه‌لی که‌ریم، سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 49:44 خوله‌که.