سه‌رۆکی ئێران چوارده له ڕاوێژکاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له کار لاداوه ، وه‌ک هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ناو ئێرانه‌وه باسیان کردووه ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، بۆ ئاڵوگۆڕکردنه له ناو کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا.
دکتۆر موعته‌سه‌م تاتایی ، پسپۆڕی ئابوری له زانکۆی له‌نده‌ن ، ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆکی ئێران په‌یوه‌ندی به ئاڵوگۆڕی کابینه‌که‌یه‌وه هه‌بێت ، وه‌ک ده‌ڵێت به‌شێکی په‌یوه‌ندی به فشاری ده‌ره‌کیه‌وه هه‌یه که به‌هۆی سزاکانه‌وه‌یه و به‌شیکی تریشی په‌یوه‌ندی به ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانی ئێرانه‌وه هه‌یه.
دکتۆر تاتایی ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به ئاڕاسته‌ی به‌هێز کردنی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه و ده‌شخوازێت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به خۆین له کابینه‌که‌یدا کۆبکاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:12 خوله‌که.