نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای له هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌رگری و ناوخۆ کردووه تا ڕێوشوێن و پلانی نوێ بگرنه به‌ر بۆ پاراستنی کریسچیانه‌کانی عێراق.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت متمانه کردن به هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق گرنگه به تایبه‌تی له ڕووی پاراستنی کریسچیانه‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی تریشه‌وه ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که کاتی پێده‌وێت.
حسێن عه‌لی که‌مال ، له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ده‌شڵێت تۆڕه تێرۆرکارییه‌که‌ی ئه‌لقاعیده هێشتا له عێراق هه‌ر ماوه ، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشودا توانای که‌متر بۆته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو که هێزی ئاسایشی عێراق له هه‌ندێ ڕووی ته‌کنیکیه‌وه پێویستی به کۆمه‌کی ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:23 خوله‌که.