سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، له دوا ڕاپۆرتی خۆیدا که شه‌شه‌م ڕاپۆرتیه‌تی له باره‌ی بارودۆخی ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمه‌که ، ئاماژه به‌وه کراوه له شه‌ش مانگی کۆتایی ساڵی 2010 دا ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕووی له باشی کردووه له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی وه‌ک له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه ، هیچ تێرۆر و توندوتیژیه‌ک ڕووی نه‌داوه ، ته‌نها چه‌ند شتێک نه‌بێت.
له‌م ڕاپۆرته‌دا نیگه‌رانیش ده‌ربڕاوه که هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی هه‌رێمه‌که و که‌سایه‌تی ژماره‌یه‌ک داوای یاساییان له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی میدیا و ڕۆژنامه‌نوسان تۆمارکردووه ، که وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م داوایانه به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمه‌که‌دا نه‌بوون که پێشتر ئه‌و یاسایه له په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر درا و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش پاش ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سکاریکردن ناردیه‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌وجا مۆری کرد.
هه‌ر هاوکاتی ئه‌م ڕاپۆرته خۆجێیه‌ی هه‌رێمه‌که ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یامنێرانی بێ سنوور، له‌گه‌ڵ باسکردنی ڕه‌وشی ڕۆژنامه گه‌ری له جیهاندا ، باسیش له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ده‌کات و له‌و به‌شه‌یدا پشتگیری خۆی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی دووپاتکردۆته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌یدا باس له‌و داوا یاساییانه کراون که پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو نوسه‌ر و ڕوناکبیر (دکتۆر مه‌ریوانی ووریا قانع و ئاراس فه‌تاح)
تۆماری کردوون
دواتر وه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵدا ئاماژه‌ی پێکراوه ، به بڕیاری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئه‌و دوو داوا یاساییه‌ی کشاندۆته‌وه.
پێشتریش ده‌یان داوای یاسایی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گۆڤار و ڕۆژنامه تۆمار کراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و داوایانه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه بوون که له هه‌رێمه‌که‌دا به میدیای ئازاد ناودێر ده‌کرێن.
ئاسۆ که‌ریم ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: ئه‌و داوا یاساییانه‌ی پارتی تۆماری کردوون ڕه‌وایی یاسایی خۆی هه‌یه و کاریش ناکاته سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، سه‌رۆکی کۆمپانیای ئاوێنه : کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و داوا یاساییانه زۆر زیاتره له‌وه‌ی که باس ده‌کرێت.
ئاراس فه‌تاح ، نوسه‌ر و ڕوناکبیر : هه‌نگاوی ده‌ست هه‌ڵگرتن له داوا یاساییه‌کان ، هه‌نگاوێکی ژیرانه‌یه به‌ڵام چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا هه‌ندێ ده‌سته‌واژه له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا به‌کاربهێنرێت.
دکتۆر مه‌ریوان ووریا قانع ، نوسه‌ر و ڕوناکبیر: هێزی نوێ له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بۆ دژایه‌تی کردنی ڕا ده‌ربڕینی ئازاد و میدیای ئازاد دروست بوون.
موسته‌فا ساڵح که‌ریم ، جێگری سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق: هه‌موارکردنی یاسای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمه‌که‌دا به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی هه‌رێمدایه.
به‌رنامه‌ی پانۆراما چه‌ند جارێک هه‌وڵی په‌یوه‌ندیکردنیدا به ( فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ ) سکرتێری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه تا ڕای بزانێت و ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ڕاگرتنی داوا یاساییه‌کانی سه‌ر ( مه‌ریوان و ئاراس ) بدات ، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌کانی نه‌ده‌دایه‌وه.
ده‌مێکه ده‌گوترێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ، له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بێت ، سه‌یری ڕه‌وشی میدیای ئازاد بکه و هه‌موو شتێکت پێده‌ڵێت.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما ، ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 13:20 خوله‌که.