له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته ئاسایشیه‌کان و دانوستاندنێکی زۆریشی له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بڕیاری له‌سه‌ر کاندیده‌کان نه‌داوه بۆ ئه‌و پۆستانه.
عومه‌ر ئه‌لجبوری ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ مه‌خابنێکی زۆردا ئه‌وه‌ی به ئاشکرایی دیاره ، چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی پۆسته ئاسایشیه‌کان ، شێوازی دابه‌شکردن ده‌گرێته‌وه به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کاندا و بێگومانیش ئه‌و جۆره دابه‌شکردنه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م وه‌زیر یان ئه‌و وه‌زیردا بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی کاندیدی کردووه.
ئه‌لجبوری ده‌شڵێت هێشتاش دیمه‌نی سیاسی عێراق دیارده‌کانی تایفه‌گه‌رایی پێوه دیاره و تایفه‌گه‌رایی و نه‌ژادی به ئاشکرایی به لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقه‌وه دیارن و هیچ لایه‌نێک نه‌یتوانیوه خۆی له‌و دیاردانه ڕزگار بکات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه گومان هه‌ر ده‌مێنێت له‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ئاسایشیانه بدرێته که‌سانی سه‌ربه‌خۆ.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کابینه نوێیه‌که‌یدا، نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، خۆی وه‌ک سهرپهرشتکاری هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی دانا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئه‌لجبوری ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:13 خوله‌که.