سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت هه‌موو لیسته‌کانی به‌شدار له پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته نوێیه‌ی عێراق ، به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌تیان مۆرکردووه که تیایدا دانراوه بڕگه‌کانی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵدا جێبه‌جێبکرێت.
ڕزگار عه‌لی ده‌ڵێت به‌پێی ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا کاری پێده‌کرێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی موڵکدارێتی ، ئه‌گه‌ر وابڕوات به چل ساڵ ئه‌وجا ته‌واو ده‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن سالح سه‌باره‌ت به گۆڕانی دیمۆگرافی شاری که‌رکوک به تایبه‌تی له‌م ساڵه‌ی ڕابردوودا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت به‌داخه‌وه لایه‌نه‌کانی ناو که‌رکوک به کورد و عه‌ره‌ب و تورکومانیشه‌وه به باشی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان هه‌ڵنه‌سه‌نگاندووه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندن به‌کار هێنراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:36 خوله‌که.