به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ، ده‌سه‌ڵاتداران له کۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ک زیندانیانی کوردیان گواستۆته‌وه بۆ شوێنی نادیار ، وه‌ک ده‌گوترێت تا ئه‌و سزای مردنه‌ی له‌سه‌ریانه جێبه‌جێ بکرێن.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی ڕۆژهه‌لات بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ( حسێنی خزری) که پێشتر بڕیاری له سێداره دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ، له زیندانی ورمێ گواستراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له هێستاش مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی ( زه‌ینه‌ب جه‌لالی) ش له ئارادایه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز مو‌عینی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که له ئێستادا حه‌ڤده زیندانی سیاسی کورد له ئێران‌دا سزای له‌سێداره دانیان له‌سه‌ره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:57 خوله‌که.