له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری شاعیرێک ده‌که‌ین که به گیانێکی ڕۆمانسیانه‌ی ناسک ناسکه‌وه ، ووشه ته‌ڕوبڕه‌کانی هه‌ڵده‌بژێرێت و ڕێگه‌یه‌کی ئاوریشمین به وێنه شیعریه‌کانی ده‌به‌خشێت.
که دوو به دوو داده‌نیشتین ، تۆ بۆم ده‌دوای به ئه‌سپایی
من خواخوام بوو ڕسته‌کانت نه‌گه‌ن به خاڵی کۆتایی
یان
له ته‌کما بی ، هه‌ر شه‌وێکم قه‌دری ساڵێکی لێده‌گرم
تۆم لانه‌بی، خودا ده‌زانێ چه‌ند بێ قه‌دره شه‌وی قه‌درم
( ساڵح بێچار ) بێجگه له شیعریش ئه‌زموونی چیرۆک نوسینیشی هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن، که به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆکه‌یه له‌گه‌ڵ برای شاعیر و چیرۆکنوس( ساڵح بێچار ) و ماوه‌که‌ی 12:24 خوله‌که.