به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ته‌رخانه بۆ ڕاڤه‌کردنی ووشه‌ی خۆپیشاندان له فه‌رهه‌نگی دیموکراسیدا.
نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد فاروق ڕه‌فیق ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی کوردستانی عێراقدا کرد و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆشی بێت به ته‌نیا به‌رده‌وام ده‌بێت له خۆپیشاندان تا داواکان جێبه‌جێ ده‌کرێن
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17 ی دوو ، خۆپیشاندان له شاری سلێمانی کرا وه‌ک به‌شێک له‌و هه‌وڵه‌ی بۆ چاکسازی سیاسی ده‌درێت له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی له عێراق بودجه‌ی کڕینی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕاده‌گرێت و ئه‌و بڕی نزیکه‌ی 900 ملیۆن دۆلاره‌ی بۆی ته‌رخان کردبوو ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی به‌شه خۆراکی وڵاتیانی عێراقی.
سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کورد له ستۆکهۆڵم ده‌ڵێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران ڕابه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌کانی ئێرانی کردووه ، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناتوانێت وڵاته‌که به‌رێت به‌ره‌و گۆرانکارییه‌کی بنچینه‌یی.
سه‌رۆک براک ئۆباما جارێکی تریش ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی ئێران گرته‌وه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی ئۆپزسیۆنه‌وه
له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و له زۆر وڵاتی جیهاندا ڕۆژی 14 ی 2 ڕۆژی خۆشه‌ویستی و وه‌فا و میهر و پاکیزه‌یی عیشقه
له وڵاتی ئه‌لجه‌زایریش ، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی پێکردووه و ده‌سه‌ڵاتداران به سه‌دان که‌سیان ده‌ستگیر کردووه .
جارێکی تریش دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ، سه‌رۆکی لیستی عێراقیه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی پێشتر کراون بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی قه‌یرانی سیاسی عێراق ، به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌کرێن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران داوایه‌کی ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێرانی ڕه‌ت کردۆته‌وه بۆ خۆپیشاندان کردن وه‌ک پشتیوانی له گه‌لانی تونس و میسر و هه‌روه‌هاش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی بۆ هێناه ئارای دیموکراسی ده‌کرێن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
جیاواز له ژانره ئه‌ده‌بیه‌کانی تر له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا هێشتاش شیعر له جێی خۆیدایه و شکۆمه‌ندیه‌کانی خۆی پاراستووه.
له سه‌رو به‌ندی قه‌یرانی میسردا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی ناوبژیکردن پێکهێنرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کێشه‌ی سیاسی وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش پلان و به‌رنامه ڕێژی کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک تا میسر له‌و قه‌یرانه ده‌ربازبێت.
له پاش ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشوی میسر، کارکردنه‌کان بۆ قۆناغی ئایندهی وڵاته‌که ده‌ستی پێکردووه.
سی و دوو ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا ڕه‌ت ده‌بێت ، که کۆتایی به ڕژێمی شاهه‌نشاهی ئێران هێناو ئه‌م ساڵیاده هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک پاش سی ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی بوو له ئاکامی ئه‌و فشاره‌ی خه‌ڵکی ناڕازی خستبویانه سه‌ری.
شۆڕشی یاسه‌مین له وڵاتی تونس ، لاچونی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی پێشوی تونسی به دوای خۆیدا هێنا و ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌که ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵک که ئێستا وڵاتی میسری گرتۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ له‌به‌ردانه‌واندنه نوێکانی حکومه‌تی میسر بۆ خۆپیشانده‌ران له وڵاته‌که، به‌ڵام له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌وه هه‌روادێ ده‌نگ زیاتر ده‌بێت بۆ ده‌سبه‌جێ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسر که سی ساڵه له‌و پۆسته‌دایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی میسری ده‌ڵێن ڕه‌وشی کۆبونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌دا به باشی به‌ڕێوه چوون ، به‌ڵام ده‌شڵێن هێشتا سوورن له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک که سی ساڵه سه‌رۆکی میسره.
له ژماره‌یه‌ک له شاره‌کانی عێراقدا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه بۆ دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کان.
هه‌روادێ و داواکاریه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیاد ده‌کات بۆ هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌کی دیموکراسی له‌و ناوچه پڕ کێشمه‌کێشه‌ی جیهاندا.
زیاتر نیشـان بده