جارێکی تریش دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ، سه‌رۆکی لیستی عێراقیه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی پێشتر کراون بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی قه‌یرانی سیاسی عێراق ، به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌کرێن.
هه‌ڤاڵ کوێستانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت ، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه له پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی حکومه‌تی عێراق پێکبهێنێت ، ئێستا به شوین ئه‌وه‌دایه که پۆستێکی هاوشێوه‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌بێت له وڵاته‌که‌دا، که ئه‌یش پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژیه.
به‌ڕێز کوێستانی ده‌شڵێت ، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژین ، بیانوی ده‌ستورییان به ده‌سته‌وه هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ کوێستانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕاندا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:20 خوله‌که.