Accessibility links

ناسر حوسامی : گۆڕانکاریه‌کانی تونس و میسر نیگه‌رانی لای کۆماری ئیسلامی دروستکردووه‌


ناسر حوسامی : گۆڕانکاریه‌کانی تونس و میسر نیگه‌رانی لای کۆماری ئیسلامی دروستکردووه‌
ناسر حوسامی : گۆڕانکاریه‌کانی تونس و میسر نیگه‌رانی لای کۆماری ئیسلامی دروستکردووه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران داوایه‌کی ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێرانی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ بۆ خۆپیشاندان کردن وه‌ک پشتیوانی له‌ گه‌لانی تونس و میسر و هه‌روه‌هاش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی بۆ هێناه‌ ئارای دیموکراسی ده‌کرێن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

ناسر حوسامی ، چاودێر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ته‌نها هۆکارێک بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ڕژێمی ئێرانی ڕێگه‌ نادات هیچ جۆره‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ وڵاته‌که‌دا بکرێت.

له‌ گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حوسامی ده‌شڵێت ، کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانێت ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی له‌ ناو ئێراندا هه‌ن به‌رامبه‌ر ڕژێمه‌که‌ زۆر به‌رینترن له‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕژێمه‌کانی میسر و تونس هه‌بوون.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:33 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG