له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی میسری ده‌ڵێن ڕه‌وشی کۆبونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌دا به باشی به‌ڕێوه چوون ، به‌ڵام ده‌شڵێن هێشتا سوورن له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک که سی ساڵه سه‌رۆکی میسره.
سه‌عد هه‌جره‌س ، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له میسر ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت له‌و کۆبونه‌وانه‌دا نه‌خشه‌یه‌کی ڕێگا بۆ ئاینده‌ی میسر داده‌ڕێژرێت ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانیه نییه که ئیدی هه‌موو کێشه‌کان یه‌کلایی ده‌بنه‌وه ، چونکه ئه‌و دیالۆگانه له چوارچێوه‌ی شۆڕشێکدا ده‌کرێن که وای کردووه هه‌م سه‌رۆکی میسر و هه‌میش پارتی نیشتیمانی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که له‌به‌ردانه‌واندن بکه‌ن ، که به ده‌ستکه‌وتی گرنگ داده‌نرێن بۆ بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازی له میسر.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ، به‌ڕێز هه‌جره‌س ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له ئێستادا یه‌کێک له‌و کێشانه‌ی هه‌ن ئه‌وه‌یه که سیماکانی سیسته‌می کۆنی میسر له‌و سیسته‌مه نێیه‌دا بوونی هه‌یه که خه‌ریکه پێکده‌هێنرێت و گرفته‌که له‌وه‌دایه له کۆتاییدا کامیان ، کامیان لاده‌دات. بێ له‌و کێشه‌یه‌ش داویه‌کیش هه‌یه ده‌خوازێت داواکانی سیسته‌می نوێ به میکانیزمه‌کانی سیسته‌می کۆن چاره‌سه‌ر بکرێن.
هه‌جره‌س ده‌شڵێت له‌م قه‌یرانه‌ی میسردا هه‌ر به ته‌نها حوسنی موباره‌ک یان پارتی فه‌رمانڕه‌وا ڕووبه‌ڕووی گرفت نه‌بونه‌ته‌وه ، به‌ڵکو ئۆپزسیۆنیش به هه‌مان شێوه ڕووبه‌ڕووی گرفت و ئاڵۆزکاری ده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌عد هه‌جره‌س ، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له قاهیره کردویه‌تی ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:20 خوله‌که.