له‌گه‌ڵ له‌به‌ردانه‌واندنه نوێکانی حکومه‌تی میسر بۆ خۆپیشانده‌ران له وڵاته‌که، به‌ڵام له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌وه هه‌روادێ ده‌نگ زیاتر ده‌بێت بۆ ده‌سبه‌جێ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسر که سی ساڵه له‌و پۆسته‌دایه.
ئه‌یمه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان ، یه‌کێکه له خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریر ، ده‌ڵێت ڕژێمی میسر ده‌یه‌وێت داوای میسریه‌کان بگۆڕێت به هه‌ندێ چاکسازی و ده‌شڵێت هه‌تا موباره‌ک زیاتر بمێنێته‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی زیاتر ده‌بێت خه‌ڵکی زیاتریش له مه‌یدانی ته‌حریر و شوێنه‌کانی تریشدا کۆده‌بنه‌وه ، چونکه که‌س هه‌ست به‌وه ناکات ئه‌وه‌ی له میسردا ده‌گوزه‌رێ گۆڕانکارییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئۆپزسیۆنی میسری ، ئه‌م خۆپیشانده‌ره‌ی مه‌یدانی ته‌حریر ده‌ڵێت له ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕه‌فتار و هه‌ڵوێستانه‌ی پێشتر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن هه‌یانبووه له‌گه‌ڵ ڕژێمدا ، وه‌ک ده‌ڵێت شۆڕشگێڕانی میسر متمانه‌یان ئه‌وه‌نده به ئۆپزسیۆن نییه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن عه‌بدولڕه‌حماندا کردووه و ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ماوه‌ی ڕاپۆرته‌که 6:41 خوله‌که و له‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانیت گوێبیستیان بیت.