جیاواز له ژانره ئه‌ده‌بیه‌کانی تر له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا هێشتاش شیعر له جێی خۆیدایه و شکۆمه‌ندیه‌کانی خۆی پاراستووه.
میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵای شاعیره.
له یه‌کێ له وێنه شیعریه‌کانیدا، ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت گه‌ڕان به دوای ئه‌ودا هۆکاری وونبونیه‌تی.
ئاو جانتای ده‌ستی زه‌مانه و
له سه‌فه‌ریدا گۆرانیه بێ جوگرافیاکانی ده‌گێڕێ
له‌و جێیه‌دا رێده‌رنابا ئاو.. ده‌هری ده‌بێ و
له حه‌ژمه‌تا که‌ف له ده‌می ده‌چڕێ و
سه‌رده‌کێشێت به تاشه‌به‌رده‌کا و
هه‌زاران جار ده‌ڵێت.. ئاخ
رۆح له کوێی تا ده‌رتبێنم؟
ئه‌ی ناسک‌تر له ئیحای ئاو.. نه‌شمیلتر له جیلوه‌گا و ورشه‌که‌ی
کوا گوڵستانی هه‌ناسه‌ت
کوا روخساری ره‌نگت
کوا سه‌رابی رێ و رۆینی له‌نجه‌که‌ت
من بۆ تۆ ده‌گه‌ڕێم.. بۆیه ونم!
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:59 خوله‌که.