له پاش ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشوی میسر، کارکردنه‌کان بۆ قۆناغی ئاینده‌ی وڵاته‌که ده‌ستی پێکردووه.
باڵیۆز جه‌ماله‌دین ئه‌لبه‌یومی ، که پێشتر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر بووه ده‌ڵێت ئێستا میسریه‌کان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕه‌وایی داندان به ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و به ئه‌نجومه‌نی شوراش له میسر.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی له‌شکر له‌م قۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌ی میسردا باڵیۆز ئه‌لبه‌یومی ده‌ڵێت ئه‌و کاته‌ی تانکه‌کانی له‌شکر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی میسر بوون ، هه‌ست به شه‌پۆلێکی متمانه ده‌کرا له نێوان وڵاتیانی میسریدا و بێ له‌وه‌ش له‌شکری میسر وابه‌سته‌یی خۆی نیشانداوه له ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا که هه‌رگیز ڕێ نادات به خۆی ، جێی ڕه‌وایی ده‌ستوری میسر بگرێته‌وه.
هاکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ باڵیۆز جه‌ماله‌دین ئه‌لبه‌یومی کردووه و ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه ئاماده‌کردووه و ماوه‌که‌ی 6:02 خوله‌که.
بۆ گوێگرتن له ڕاپۆرته‌که کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه.