له نێوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی قه‌یرانی سیاسی میسردا ، حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی ولاته‌که دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ووتارێکی دا بۆ گه‌لی میسر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا سه‌رۆکی میسر له‌و ووتاره‌یدا ده‌ست له پۆسته‌که‌ی بکشێنێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه بوو به هه‌مان شێوه‌ی ووتاری پێشوتری بێ له ڕاگه‌یاندنی چه‌ند چاکسازیه‌ک له ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا و دانی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌کانی به جێگری سه‌رۆکی میسر ، باسی له هیچ شتێکی ئه‌وتۆ نه‌کرد که ببێته مایه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی مه‌یدانی ته‌حریر.
له ووتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی میسر جه‌ختی له‌وه کرده‌وه به نیاز نییه پۆسته‌که‌ی جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کانی مه‌یدانی ته‌حریر گه‌رم و گوڕ تربن ، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی حکومه‌تی میسر ڕایگه‌یاند که حوسنی موباره‌ک ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بووه و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی میسری داوه‌ته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی له‌شکریی وڵاته‌که.
دکتۆر حه‌سه‌ن ئه‌بو تاڵب ، نوسه‌ری سیاسی له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرام: که‌لێنی بێ متمانه‌یی له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکدا هه‌روادێ و گه‌وره ده‌بوو.
دکتۆر هه‌یثه‌م مه‌ناع ، ده‌مڕاستی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی عه‌ره‌ب بنکه له فه‌ڕه‌نسا: حوسنی موباره‌ک سه‌دام حسێنم بیر ده‌خاته‌وه.
دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم موحه‌مه‌د ، حوسنی موباره‌ک له ووتاره‌که‌یدا پلانێکی ئاشکرای نه‌بوو بۆ چۆنیه‌تی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا باسی لێوه ده‌کات و هه‌روه‌هاش جێبه‌جێکردنی داواکانی شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی دیموکراسی له میسردا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 15:19 خوله‌که.