دکتۆر حوسه‌ین خه‌لیقی ، سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کورد له ستۆکهۆڵم – سوید ده‌ڵێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران ڕابه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌کانی ئێرانی کردووه ، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناتوانێت وڵاته‌که به‌رێت به‌ره‌و گۆرانکارییه‌کی بنچینه‌یی.
دکتۆر خه‌لیقی ده‌شڵێت ئامانجی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه که میر حوسین موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕوبی سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن ، ته‌نها ڕیفۆرم کردنی سیسته‌مه‌که‌ی ئێرانه ، ده‌نا هه‌ر له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی ویلایه‌تی فهقیهدان.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر حوسه‌ین خه‌لیقی ، سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کورد له ستۆکهۆڵم ده‌شڵێت ، پێکهاته‌ی ڕژێمی ئێستای ئێران وایه که گوێ به هیچ داوایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌دات، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێک له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داوایانه بنێت ئه‌وا به زیان به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌شکێته‌وه.
له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:00 خوله‌که.