سی و دوو ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا ڕه‌ت ده‌بێت ، که کۆتایی به ڕژێمی شاهه‌نشاهی ئێران هێنا.
له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا ونۆدا بوو گه‌لانی ئێران دژی سه‌رکوتکردنه‌کانی شای ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئێران و داوای ئازادی و دیموکراسییان ده‌کرد. شۆڕش سه‌رکه‌وت و شای ئێران وڵاته‌که‌ی جێهێشت، خه‌ڵک به شوێن پێکهێنانی دامه‌زراوه دیموکراسیهکانیانهوه بوون ، که ده‌گوترا پیاوانی ئاینی له حه‌وزه‌کانی ئێرانه‌وه کۆنترۆڵی شۆڕشه‌که‌یان کرد.
له‌و ده‌مه‌وه له بری ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌کی دیموکراسی ، هه‌نگاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووه‌و سه‌رکوتکردن بوون ، ئازادیه‌کانی ڕاگه‌یاندن ، ڕاده‌ربڕین ، کۆڕ و کۆبونه‌وه به‌ره‌و سنوردارکردنێکی زۆر ڕۆیی و زه‌وتکردنی مافه‌کانی که‌مایه‌تیه نه‌ژادی و ئاینیه‌کان له ئێران‌دا هه‌روا ده‌هات زیاتر و زیاتر ده‌بوو ، تا ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێته دووه‌م وڵات له پاش چین ، بۆ سه‌پاندنی سزای له سێداره دان.
ئه‌وه‌تا حوسنی موباره‌ک پاش سی ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی بوو له ئاکامی ئه‌و فشاره‌ی خه‌ڵکی ناڕازی خستبویانه سه‌ری.
له ماوه‌ی ئه‌م سی و دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا ، کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام جێی سه‌رنجی ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بووه.
ئه‌م سی و دووهیهمین ساڵیاده‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌ی ژماره‌یه‌ک وڵاتی خاوه‌رمیانه‌ی گرتۆته‌وه ، تونس ، میسر ، جه‌زایر ، یه‌مه‌ن ، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی خۆ ئاماده‌کردنیش له چه‌ند وڵاتێکی تردا هه‌ن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هاو شێوه به‌رامبه‌ر سیسته‌مه تۆتالیتارییه‌کانیان.
له زۆر ڕووه‌وه زه‌مینه‌ی هاوبه‌شی نێوان زۆرێک له حکومه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێکده‌چن ، بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه ، بۆ تا ئێستا له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ، شه‌پۆلی ناڕه‌زایی له‌م شێوه‌یه دروست نه‌بوو ، یان هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی سی و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئێران‌دا کران ؟
ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له گه‌ڵ میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌له‌و واشنتۆندا باس ده‌کرێت.
شه‌هاب شێخی ، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 48:59 خوله‌که.