ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17 ی دوو ، خۆپیشاندان له شار‌ی سلێمانی کرا وه‌ک به‌شێک له‌و هه‌وڵه‌ی بۆ چاکسازی سیاسی ده‌درێت له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
گردبوونه‌وه‌که‌ی خه‌ڵک وه‌ک زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باسیان کردووه، هیچ لایه‌نێکی سیاسی پێشڕه‌وایه‌تی نه‌کردووه و ته‌نها خۆپیشاندانێک بووه له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری.
ڕه‌حمان غه‌ریب ، سه‌رۆکی نێوه‌ندی میترۆ بۆ داکۆکیکردن له ڕۆژنامه‌وانان ، وه‌ک چاو‌دێر بووه له خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی سلێمانیدا: ڕێکخراوێکی سیڤیلی خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی ڕێکخستبوو ، به‌ڵام دواتر که ته‌واو بوو سه‌رکردایه‌تیه‌کی تری بۆ دروست بوو و که‌وته ده‌ستی خه‌ڵکی توڕه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپزسیۆنه له هه‌رێمه‌که‌دا ، چه‌ند کاژمێرێک به‌ر له‌و خۆپیشاندانه له ڕاگه‌یاندنێکدا بۆ ڕای گشتی گوتویه‌تی نه له دوور و نه له نزیک په‌یوه‌ندی نییه به‌و خۆپیشاندانه‌وه.
خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیه‌وه به هێمنانه و به ئاشتیانه ڕێپێوانه‌که‌ی خۆیان ده‌ست پێده‌که‌ن له‌گه‌ڵ گوتنه‌وه‌ی دروشمه‌کانیاندا وه‌ک ( ئێره مه‌یدانی ته‌حریره ، موباره‌کتان له بیره، یان ، جێی بێڵن ئه‌و کورسیه ، میلله‌ت هه‌موی برسیه) و چه‌ندان دروشمی تریش. دواتر له به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا که مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ، خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ونه به‌رد باران کردنی باره‌گاکه و توندوتیژی ده‌ست پێده‌کات و پاسه‌وانه‌کانی باره‌گای لقی 4 ده‌ست ده‌که‌ن به ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران.
هه‌ر دوابه‌دوای ڕوداوه‌کانی سلێمانی ده‌نگ و باسی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه که له شاره‌کانی دهۆک و سۆران و هه‌ولێریش په‌لاماری باره‌گاکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دراو هه‌ندێکیشیان سوتێنراون.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌و ڕوداوانه‌دا ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا داوای لێکۆڵینه‌وه ده‌کات له‌وه‌ی به هێرشکردنه سه‌ر باره‌گای لقی 4 ناوی ده‌بات ، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات له دهۆک و سۆران و هه‌ولێریش.
دکتۆر فواد حوسه‌ین، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق : نه له دهۆک و نه له سۆران هێرشکراوه ، ئه‌وه‌ی ڕویداوه له هه‌ولێر ژووری پاسه‌وانه‌که سوتاوه و ئه‌وجا ئاگره‌که چۆته ناو ماڵه‌که‌وه و هێشتاش دیار نییه کێ کردوویه‌تی.
حه‌مه تۆفیق ڕه‌حیم ، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئه‌وه شتێکی زۆر باش ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه بکرێت، چونکه خۆپیشانده‌ران شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوون به فیشه‌ک وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، هێزی بردووه به‌ره‌و شار‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌و هێزه بچنه ناو شاره‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ،مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا گازه‌نده‌یه‌کی توندیش له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کراوه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان: پێم وایه زوو بوو وه په‌له‌ش کراوه له‌و وێنا کردنه چونکه باره‌گاکانی یه‌کێتی و پارتی وه‌ک یه‌ک له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدا بوون ، ئه‌وه‌ش که په‌یوه‌ندی به جم و جۆڵی هێزه‌وه هه‌یه، هه‌ر جوڵه‌یه‌ک بێت، ده‌بێت به بڕیاری هاوبه‌ش بێت و تاک لایه‌ن هیچ لایه‌ک ناتوانێت هێز بجوڵێنێت.
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، فازیل میرانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له ڕاگه‌یاندنێکیدا ده‌ڵێت "بێڕێزی کردن به باره‌گاکانی پارتی گران ده‌که‌وێت و تا بۆمان بکرێت ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆمان درێژ بکات، ئه‌وا ده‌سته‌کانی ده‌بڕینه‌وه".
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌ردیشی هاویشتبێت ، وه‌ڵامی به‌رد به ته‌قه نادرێته‌وه ، و ده‌بوایه بگوترێت ده‌ستی ئه‌وانه‌ش ده‌بڕێنه‌وه که ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی بێ چه‌ک کردووه.
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان تێکچوونی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه نییه.
له سه‌روبه‌ندی قه‌یرانی سیاسی نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا ، له پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم ، یه‌ک داوای له‌وی تریان ده‌کرد داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات. ئێستاش پرسیار ئه‌وه‌یه پاش ڕووداوه‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی شار‌ی سلێمانی ،" کێ داوای لێبوردن له خه‌ڵکی شار ده‌کات؟"
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:28 خوله‌که.