له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای کێشه‌ی سیاسی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و لایه‌نی کوردی‌دا ، ڕایه‌ک هاتۆته ئاراوه که ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی ئه‌م کێشانه دروست ده‌کات بۆ فشار خستنه سه‌ر کورده‌کان تا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی تردا نه‌که‌ن.
دکتۆر فواد مه‌عسوم، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت بێگومان وایه ، چونکه ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی ئه‌لعێراقیه که ناکۆکیان له نێواندایه ، هه‌ریه‌که‌یان ده‌یه‌وێت لایه‌نی کوردی له‌گه‌ڵدا بێت.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی ئوسامه نوجه‌یفی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌دا، دکتۆر فواد ده‌ڵێت له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و شانده که به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بوو ته‌نها بریتی بوون له لیستی ئه‌لعێراقیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:03 خوله‌که.