کۆبونه‌وه‌کان له به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ی به‌غداش به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێک ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ک هێور بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که لێی بڕوانرێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات بریتیه له‌وه‌ی به ڕاسته‌وخۆ بێت یان به ناڕاسته‌وخۆ حکومه‌تی عێراق که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنێت له جێبه‌جێکردنی داواکانی کورددا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌شڵێت ناکۆکیه‌کانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی یاسا وای کردووه نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقیه‌دا بێته ئاراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:09 خوله‌که.