سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی کردنی شاندێکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی سه‌ردانێکی سێ ڕۆژیی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێکردووه. بێ له به‌شداریکردن له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به فه‌له‌ستینیه‌کان، له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیشدا کۆده‌بێته‌وه بۆ باسکردنی مه‌سه‌له دوو لایهنیهکان له‌وانه تۆپبارانه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر ناوجه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌هاش بڕینی ئاو له ڕووباره‌کان.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی و ئهنادامی شاندی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئێران ده‌ڵێت ، هه‌رچه‌نده هێشتاش کۆبونه‌وه‌ی تر له پێشن، به‌ڵام گه‌شبین نییه به‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م زووانه پێشێلکاریه‌کان ڕابگرێت.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت په‌یوه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق په‌یوه‌ندیه‌که له‌سه‌ر ئاستی هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی عێراقی نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:11 خوله‌که.