ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌کان وێڕای ناڕه‌زایی ئه‌مریکا به‌ڵام له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا داوای دان نانی کرد به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا و هه‌روه‌هاش داوای مافی ئه‌ندامێتی ته‌واو له یوئێندا.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت له ڕووی سیاسیه‌وه هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌که‌دا له‌وانه‌یه ڕیگه نه‌دات ئه‌م هه‌وڵه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان سه‌ربگرێت.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له لێکچونه‌کان و جیاوازیه‌کانی دۆزی کورد و فه‌له‌ستینیه‌کانیش ده‌کات و ده‌ڵێت یه‌کێک له خاڵه‌کانی جیاوازی ئه‌وه‌یه فه‌له‌ستینیه‌کان زیاتر له 22 وڵات پشتیوانی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:08 خوله‌که.