کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشێلکاری سنوره‌کانی هه‌رێمـی کوردستانی عێراق و بێ له کاردانه‌وه‌یه‌کی شه‌رمنانه زیاتر ، حکومه‌تی عێراق هیچ هه‌ڵوێستێکی تری فه‌رمیانه‌ی نه‌بووه.
له ئاکامی بۆردومانه‌کانی تورکیا و تۆپبارانه‌کانی ئێران سه‌دان خێزان ئاواره بوون و ژماره‌یه‌کی نه‌زانراوی خه‌ڵک کوژرا و و بریندارن، ئه‌مه بێ له زیانی ماڵی.
حکومه‌تی عێراق ده‌توانێت چی بکات بۆ ڕاگرتنی ئه‌م پێشیلکاریانه‌ی وڵاتانی دراوسێ؟
ئایا پاراستنی سنوره‌کانی عێراق له ئه‌ستۆی کێیه؟ حکومه‌تی هه‌رێم یان حکومه‌تی نێوه‌ندی؟
ده‌ستوری عێراق وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م ده‌داته‌وه، که نێوه‌ند ئه‌رکی پاراستنی سنوره‌کانی له ئه‌ستۆیه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی ده‌ره‌کی.
ئه‌ی که‌واته کابینه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆچی هه‌لوێستێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی نییه بۆ پاراستنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت سه‌روه‌ری عێراق؟
پێشتر ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له راگهیاندنێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه " له چوارچێوه‌ی سنور به‌زاندن و هێرشه‌كانی سوپای ئێران و توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق له ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وته‌وه، تا ئێستا (کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که 2/9/2011) به‌لانیكه‌م 10 هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی و به سه‌دانی تریش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه و هه‌ندێک له هێرشه‌كان به‌بێ ڕهچاووكردن و دڵنیابوون له كه‌مترین زه‌ره‌روو زیانه‌كان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی سیڤیلی ئه‌نجامدراون".
له وتاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یهکگرتوهکانیدا سه‌رۆکی عێراق داوای له تاران و ئانکه‌ره‌ش کرد تا تۆپباران و بۆردومانکردنهکانیان ڕابگرن.
ئایا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت ببێته فشار بۆسه‌ر ئێران و تورکیا تا کۆتایی به پێشێلکاریه‌کانیان بێنن؟
زۆرێک له کاربه‌ده‌ستان و سیاسه‌تمه‌دارنی عێراقیش به‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه که سه‌ردانی ناوچه سنوریه‌کانیان کردبوو جه‌ختیان کردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه به هه‌ر بیانویه‌ک بێت ڕه‌واییان نییه.
به‌ڵام هاوکات ڕاستیه‌ک هه‌یه ناتوانینن خۆمانی لێ ببوێرین، هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌کان زیاتر که‌وتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆست و هاوپه‌یمانی کێیت له ناوچه‌که‌دا، یان به مانایه‌کی تر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌جه‌ندای کام وڵاتی دراوسێی عێراق ستراتیژیه‌تی هه‌ڵوێسته‌کانت داده‌ڕێژیت؟
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه کردووه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی په‌رله‌مانی سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به ڕه‌وشی فه‌له‌ستینیه‌کان و ده‌شگوترێت له میانه‌ی کۆبونهوهکانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا باس له پێشێلکاریه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانیش ده‌کات.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
شوان موحه‌مه‌د ده‌روێش، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی و هه‌روه‌ها دکتۆر ئارام عه‌لی موسته‌فا مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 49:24 خوله‌که.