ڕۆژنامه‌وانی لاو سازان مه‌نده‌لاوی له کتێبی هێلانه‌که‌م له کوردستان باس له ڕه‌وش و گوزه‌رانی لاوان و ناسنامه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی ده‌کات و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کان له هه‌نده‌رانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
هێلانه‌که‌م له کوردستان ، ئه‌و کتێبه‌یه ده‌کرێت بڵێم گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموون و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه لاوه‌یه و له دید و بۆچونه‌کانی لاوێکه‌وه نوسراوه که له هه‌ستکردن به وابه‌سته‌یی به خاک و گرنگی دان به مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به لاوان و خانمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ڕۆژنامه‌وانی لاو سازان مه‌نده‌لاوی میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 14:27 خوله‌که.