له‌میانه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه سێ ڕۆژیه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکرد له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراقدا و هه‌روه‌هاش بار و گوزه‌رانی چالاکوانانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ ، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق (یونامی) ناڕه‌زایی هه‌بووه به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراقدا و به ڕه‌وشێکی زۆر خراپ ناودێر کراوه و هه‌روه‌هاش به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به داکۆکیکاران له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن.
سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به پێی پێوه‌ره نێونهتهییهکان له عێراقدا مافه‌کانی مرۆڤ له ڕه‌وشێکی ئێجگار خراپ و مه‌ترسیداردایه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، عه‌لی که‌ریم ده‌شڵێت له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌شه‌کانی تری عێراقدا جیاوازی هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤدا ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که پێشێلکاری له هه‌رێمدا نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:17 خوله‌که.