قه‌یرانی سیاسی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له ئاڵۆزی زیاتره و زۆرێک له ڕکابه‌ره‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌ڵێن، مالیکی به به‌رنامه هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق به شیعه‌کانیشه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات.
له ئێستادا کورده‌کانی عێراق که‌وتونه‌ته ناڕه‌زایی ده‌ربڕین که هاوبه‌شه‌کانیان له ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی نێوه‌ند زۆر بێت به‌ره‌و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاکه که‌س بڕوات.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتی میسر، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕایگه‌یاند که پێویسته حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که حکومه‌تێکی سیکیولار بێت. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش کاردانه‌وه‌ی میسریه‌کانی به دوادا هات به‌تایبه‌تیش ئیخوان موسلیمینه‌کانی میسر و ده‌یانگوت ئه‌وه ده‌ستێوه‌ردانه له کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌که‌یاندا.
مه‌حمود زامداری نوسه‌ر و ڕۆشنبیر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا و له شاری هه‌ولێر پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، جێی هێشتین.
له خولی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگیان به ده‌ستور دا به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی پێویسته له‌سه‌ری بکرێت ، نه‌کراوه.
کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که هه‌روادێ و قوڵتر و ئاڵۆزتر ده‌بنه‌وه.
کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان نوینه‌رانی کورد له به‌غدا و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق به ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندنێک کۆتایی پێهات.
له‌گه‌ڵ گرفته ئاسایشیه‌کانی عێراقدا، هه‌روادێ و کێشه سیاسیه‌کانی پانتاییه‌کی به‌رین تر له بواری سیاس وڵاته‌که‌دا داگیر ده‌کات.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕاپۆرتیان بڵاو کردۆته‌وه و له زاری وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌ڵێن که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی له هه‌رێمه‌وه ڕاگرتووه به‌هۆی ئه‌و یاسای نه‌وت و گازه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق دایڕشتوه و ناردویه‌تیه په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌وه بۆ په‌سه‌ند کردن
حکومه‌تی عێراق به‌رنوسی یاسای نه‌وت و گازی ناردۆته په‌رله‌مانی وڵاته‌که تا په‌سه‌ند بکرێت و لایه‌نی کوردیش به پێشێلکاریه‌کی ته‌واوی ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی داده‌نێت.
شۆڕش ئه‌مین، ئه‌ندامی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له ماناکانی هێرشه تێرۆرکاریهکان ده‌کات و مانه‌وه‌یان له هزری مرۆڤدا.
هه‌روادێ و له ده‌یه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر نزیک ده‌بینه‌وه که کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنێکی ئاسایشی شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق یه‌کێک له‌و چه‌ند که‌سه‌ی به‌شدار بووه له هێرشکردنه سه‌ر نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی ده‌ستگیر کراوه و دانی به تاوانه‌که‌شیدا ناوه و له ئێستادا کار له سه‌ر ده‌ستگیرکردنی به‌شداربوانی تری ئه‌و په‌لاماره ده‌کرێت بۆسه‌ر ئاسۆس هه‌ردی.
هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-یه‌کگرتوی ئیسلامی-کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبونه‌وه‌یه‌کی تریان کردووه و پاش کۆبونه‌وه‌که‌یان پێشوازییان له بڕیاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه و به هه‌نگاویکی گونجاو ناودێر کراوه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کان.
ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکردۆته‌وه تیایدا سی مه‌رجی بۆ حکومه‌تی عێراقی داناوه و ئه‌گه‌ر بێتوو جێبه‌جێیان نه‌کات ئه‌وا ئه‌و خۆپیساندانه یه‌ک ملیۆن که‌سیه‌ی داوی کردبوو ده‌کرێت.
هه‌ندێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان داوا ده‌که‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو عێراق پشتیوانی له هه‌ڵوێستی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بکه‌ن بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا.
زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه عێراق پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی قۆناغی گواستنه‌وه له لیبیادا و له که‌ناڵی جیاجیاوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌کانی تری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا کردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌غدا هه‌ڵوێستێکی فه‌رمیانه‌ی نه‌بووه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی له سوریادا.
له ئێستادا وڵاتانی عه‌ره‌ب له هه‌وڵی ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی تردان بۆ ده‌ربازکردنی حکومه‌تی سوریا له‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی تێیکه‌وتوه و هه‌روه‌هاش بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕووخانی ڕژێمی سوریا.
هه‌روادێ و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل ڕوو له ئاڵۆزیه و ته‌لئه‌ڤیڤ جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی داوای لێبوردن له ئانکه‌ره ناکات و ڕووداوی که‌شتیه‌که به مافێکی ڕه‌وای دکۆکیکردن له خۆی ده‌زانێت.
زۆرێک له بینه‌رانی شانۆ و دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کان به ناوی هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه ئاشنان.
زیاتر نیشـان بده