پێده‌چێت له به‌غدا لایه‌نی کوردی وه‌ک شوان ده‌روێش ده‌ڵێت زۆر جار ڕووبه‌ڕووی گله‌یی ببنه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌کوخۆی جێبه‌جێ ناکرێت.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕیکه‌وتنانه‌ی پێشتر مۆر کراون جێبه‌جێ نه‌کرێن و شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادا نه‌گاته ئه‌نجام ئه‌وا بژاره‌ی تر هه‌ن .
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، شوان ده‌روێش ده‌شڵیت ئه‌م کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ن هه‌ر ته‌نها کێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و کورد نین، به‌ڵکو کێشه‌ی ته‌واوی قه‌واره سیاسیه‌کانی عێراقه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:23 خوله‌که.